لێكۆڵینەوەكان لەسەر هێرشكارانی سەر كۆنگرێس بەردەوامە

پۆڵەتیك پرێس

داواكاری گشتی حكومەتی فیدڕاڵی لەواشنتن ئاشكرای دەكات، بەهۆی رووداوی هێرشكردنە سەر بینای كۆنگرێسەوە لێكۆڵینەوە لەگەڵ دەیان كەسی دیكە دەكەن.

بەپێی هەواڵی ئاژانسی سكای نیوز، داواكاری گشتی لە واشنتۆن لێكۆڵینەوە لەگەڵ زیاتر لە170 كەس دەكات كە گومان دەكرێت هێرشیان كردبێتە سەر كۆنگرێس.

ئاماژە بەوەشكراوە، پێشتریش 70 كەس بەهەمان هۆكار لێكۆڵینەوەیان لەگەڵ كراوەو سزا دراون، لەئێستاشدا دەركەوتووە ژمارەی ئەو كەسانەی دەستیان لە رووداوەكەدا هەبووە بەرەو زیادبوون دەچێت.

هاوكات سەرەڕای لێكۆڵینەوەكانی داواكاری گشتی، لەلایەكی دیكەوە دژە تیرۆری ئەو وڵاتەش دەستی بەلێكۆڵینەوە كردووە، تاوەكو سزای تەواوی ئەو كەسانە بدرێت كە تۆمەتباری رووداوەكەن.

رۆژی شەشی ئەم مانگە لەكاتێكدا ئەندامانی كۆنگرێسی ئەمریكا سەرقاڵی پەسەندكردنی ئەنجامی هەڵبژاردنەكان و بە فەرمی ناساندنی بایدن بوون وەك سەرۆكی ئەمریكا، بەشێك لەلایەنگرانی ترەمپ هەڵكوتایە سەر بینای كۆنگرێس بەهۆیەوە پشێوی و ئاڵۆزی دروست بوو كەسێك كوژراو چەند كەسێكی دیكەش كوژران.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا