سەندیکای کارمەندانی تەندروستی لەبارەی دەستپێکردنەوەی دەوام روونکردنەوە دەدات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆکی لقی سلێمانی، سەندیکای کارمەندانی تەندروستی لەبارەی بایکۆتی ناوەندەکانی تەندروستی ڕایدەگەیەنێت، هێشتا بایکۆت بەردەوامە و هەفتەی داهاتوو کۆبوونەوەیەک ئەنجام دەدەن و ئەنجامەکەی ڕادەگەیەنن، سەبارەت بە کەیسی ئەو سێ کەسەی بەهۆی بایکۆتەوە گیانیان لەدەستدا، لەئێستادا داواکاری گشتی دۆسییەکی دژی سەندیکاکە جوڵاندووە .

هاوژین عوسمان، سەرۆکی لقی سلێمانی سەندیكای كارمەندانی تەندروستی ڕایگەیاند، هێشتا کارمەندانی تەندروستی بڕیاری دەستپێکردنەوەی دەوامیان نەداوە و لە بایکۆتکردن بەردەوامن.

بەپێی خشتەی دابەشکردنی مووچەی مانگی حەوتی ئەمساڵ کە لەلایەن وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمەوە بڵاوکرایەوە، دوێنێ 25 ی ئەیلول دەستکرا بە دابەشکردنی مووچەی وەزارەتی تەندروستی وەک یەکەم وەزارەت، بەڵام هێشتا بەشێکی زۆری کارمەندانی تەندروستی داوای وەرگرتنی دوو مووچە دەکەن، هێشتا دیار نییە ئایا بایکۆت دەشکێنن یاخود نا .

هەروەها هاوژین عوسمان ڕایگەیاند، دوای ئەوەی لە چەند شارێک چەند کەسێک گیانیان لەدەستدا داوایان لە سەرجەم بنکە تەندروستییەکان کردوە، تیمێک لە نەخۆشخانەکان بمێنێتەوە بۆ بەرێکردنی حاڵەتە لەناکاوەکان.

ئاماژەی بەوەشکرد، رۆژی شەممەی داهاتوو کۆبونەوەی سەندیکای کارمەندانی تەندروستی بەرێوەدەچێت، لەو کۆبونەوەیەش بڕیار لە بارەی دەستپێکردنەوەی کار لە بنکە و ناوەندەکانی تەندروستی دەدرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا