پۆڵەتیک پرێس
سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران، ڕۆیشتنی سەربازەکانی ئەمریکای لە عێراق بە چەسپاندنی دیموکراسی ناوبرد.
ئەمڕۆ شەممە، عەلی شەمخانی سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران، جەختی لەسەر جێبەجێکردنی ئەو بڕیارەی پەرلامەنی عێراق کردەوە، کە سەبارەت بە ڕۆیشتنی سەربازەکانی ئەمریکابوو لە عێراق وتی”ڕۆیشتنی سەربازەکانی ئەمریکا لە عێراق دەبێتە هۆی چەسپاندنی دیموکراسی”.
ئاماژەی بە گرنگی هەڵبژاردنی پێش وەختەی پەرلەمانیش دا و وتی”هەڵبژاردنی پێش وەختە لە عێراق گۆڕەپانێکی گرنگە بۆ بەردەوام بوونی دیموکراسی و چەسپاندنی رۆڵی سیاسی و کاریگەری لەسەر گەلی عێراق بۆ نوسینەوەی داهاتووی وڵاتەکەیان”.
شەمخانی وتیشی “پێکەوە بوونی گەلی عێراق و هێزە چەکدارەکان لەگەڵ حکومەت، خاڵێکی گرنگە بۆ چەسپاندنی سەقامگیری لە وڵاتەکەدا”.