بەرپرسێکی باڵای پارتی پەیوەندی کرد بە ریزەکانی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستانەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەرپرسێکی باڵای پێشووی پارتی دیموکراتی کوردستان پەیوەندی بە ریزەکانی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستانەوە کرد و، سەردانی مەزاری مامی کردو بەڵێنی وەفادارای بۆ رێبازەکەی مام دووپاتکردەوە.

مەهدی شێخ ئەحمەد عەبدولعەزیز بەرزنجی، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 25ی ئەیلوولی 2023، کە ماوەی ساڵێک و سێ مانگە پەیوەندی بە ریزەکانی یەکێتییەوە کردووە و لە ئێستادا وەک ئەندامی ئەنجوومەنی راوێژکاری لە دەزگای هەڵبژاردنەکانی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان خزمەت دەکات.

مەهدی شێخ ئەحمەد، پێشتر بەرپرسی پارتی بووە لە ناوچەی بادینان و ئاکرێ، ماوەی ساڵێک و سێ مانگە پەیوەندی بە ریزەکانی یەکێتییەوە کردووە و هەر لە سلێمانی نیشتەجێبووە.

مەهدی شێخ ئەحمەد بەرزنجی دەڵێت، “دوای کۆچی دوایی مام جەلال، دۆخی سیاسی هەرێم و عێراق و ناوچەکە تێکچوو”. دەشڵێت، “بەهەوڵی کاک بافڵ، سەرۆکی یەکێتی و کاک قوباد، جێگری سەرۆکی حکومەت و سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال یەکێتی بەهێزتردەبێت و دۆخی هەرێم و ناوچەکەش بەرەو باشتر دەڕوات”.

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، مەهدی شێخ ئەحمەد، “سوپاسی نوسینگەی بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی و نوسینگەی قوباد تاڵەبانی، سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال دەکات لەپای هاوکارییەکانیان بۆ ناوبراو”.

لەکۆتایی قسەکانیدا مەهدی شێخ ئەحمەد عەبدولعەزیز بەرزنجی بەڵێنی وەفاداری بۆ رێبازی سەرۆک مام جەلال و یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان دووپاتکردەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا