هاک کەرێکی مەترسیداری تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان دەستگیرکرا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆران ڕایگەیاند، پۆلیسی سۆران بەشی نەهێشتنی تاوانی سۆران هاک کەرێکی مەترسیداری تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانی دەستگیرکرد.

ئەمڕۆ چوارشەممە20ی ئەیلول، پۆلیسی سۆران ئاشکرایکرد، دوای تۆمارکردنی سکاڵایەک لەلایەن هاوڵاتیەکەوە لەسەر ئەوەی ئەکاونتی (فیسبووک )ی کەسی خۆی هاک کراوە بەهۆیەوە چەندین هەرەشەی مەترسیداری لێکراوە، دەستبەجێ تیمەکانی نەهێشتنی تاوانی سۆران توانیان سەرە داوی هاک کەرەکە دەست نیشان بکەن و پاشان هەوڵەکان چڕ کرانەوە لەلایەن تیمە تەکنیکیەکانی نەهێشتنی تاوانی سۆران توانرا ناسنامەی تۆمەتبار ئاشکرا بکرێت.

ئاماژەی بەوەکرد،  لەرێکەوتی 19/9/2023 تۆمەتبار( س،م،م ) لەدایک بووی 2006 دانیشتووی شاری سۆران دەستگیرکرا ، دوای لێکۆڵینەوە لەگەڵی تۆمەتبار دانی بەتاوانەکەیدا نا کە ژمارەیەکی زۆر خەلکی لەتۆرەکۆمەلایەتیەکان هاک کردووە و ئامانجی لەم تاوانە بەدەست هێنانی پارە بووە.

ڕوونیکردەوە، بەبریاری دادوەر راگیرا و بەپێی ماددە 2 لەیاسای خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندی کردن لێکۆڵینەوە لەگەڵی بەردەوامە.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا