بانکی ناوەندی قەبارەی خستنەڕووی دۆلاری ئاشکراکرد

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بانکی ناوەندی عێراق بڕی خستنەڕووی دۆلاری بۆ ئەمڕۆ ئاشکراکرد و بڕی 197 ملیۆن و 154 هەزار و228 دۆلاری خستە بازاڕەکانەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 20ی ئەیلوولی 2023، بانکی ناوەندی عێراق، بڕی خستنەڕووی دۆلاری بۆناو بازاڕەکانی عێراق ئاشکراکرد کە بڕەکەی 197 ملیۆن و 154 هەزار و228 دۆلارە. لەو بڕە پارەیە، 28 ملیۆن و 880 هەزار دۆلاری بەشێوەی نەختینەییە و 167 ملیۆن و 274 هەزار و 228 دۆلاریش بەشێوەی حەواڵەیە

هەرچی سەبارەت بە نرخی دۆلاریشە لە بۆرسەکانی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ چوارشەممە20ی ئەیلول، نرخی 100 دۆلار بەرامبەر بە 155 هەزار و  950 دیناری عێراقی لە بازاڕەکاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.

لەکاتێکدا، دوێنێ نرخی دۆلار بەشێوەیەکی بەرچاو ڕووی لە بەرزبوونەوە کرد و لە 158 هەزار دیناری عێراقی نزیک بووەوە، بەڵام لەدوای نیوەڕۆدا بەهاکەی دابەزی و لەسەروو 155 هەزار دینارەوە مامەڵەی پێوەدەکرا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا