ئەمریکا ئامانجی مانەوەی لە رۆژئاوای کوردستان ئاشکرادەکات

پۆڵەتیک پرێس

وەزارەتی بەرگری ئەمریکا “پنتاگۆن” رایگەیاند، ئامانجی سەرەکی مانەوەی هێزەکانیان لە رۆژئاوای کوردستان، پارێزگاریکردن لە نەوت نییە بەڵکو روبەڕوبوونەوەی رێکخراوی چەکداری داعشە.

لەوبارەیەوە جۆن کیربی، وتەبێژی پنتاگۆن ئاماژەی بەوەکرد، فەرمانبەرانی وەزارەتی بەرگری و بەڵێندەرانی سەرپشک نەکراون لە درێژکردنی دەستی یارمەتی بۆ کۆمپانیاکانی تایبەت بە نەوت لە رۆژئاوای کوردستان و فەرمانبەران و بریکارانی ئەو کۆمپانیایانە.

وتیشی: لە ئێستادا ژمارەی سەربازانی ئەمریکا لە رۆژئاوای کوردستان نزیکەی 900 سەربازە و ئامانج و ئەرکی سەرەکیان روبەڕوبوونەوەی داعشە لە ناوچەکە.

هێشتا زۆرینەی کێڵگە نەوتییەکانی رۆژهەڵاتی سوریا و رۆژئاوای کوردستان لە دەرەوەی دەسەڵاتی رژێمی سوریادایە، بەشێکی زۆر لەو کێڵگانەش دەکەونە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی هێزەکانی سوریای دیموکرات “هەسەدە” و هێزە سەربازییەکانی پەیوەندیدار بە ئیدارەی خۆسەری کورد کە داهاتی نەوت سەرچاوەی سەرەکی داهاتیانە.

ئەم ئامانجەی ئیدارەی نوێی ئەمریکا لە مانەوەی ئەمریکییەکان لە رۆژئاوای کوردستان، پێچەوانەی ئامانجی ئیدارەکەی دۆناڵد ترەمپە کاتێک ساڵی 2019، بڕیاری کشانەوەی سەرجەم هێزەکانی ئەمریکای دەرکرد لە رۆژئاوای کوردستان و وتی: چەند سەد سەربازێک لەو شوێنانە دەمێننەوە کە نەوتیان تێدایە.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا