هەرێمی کوردستان؛ زەنگی ساڵی نوێی خوێندن لە ناوەندەکانی پەروەردە لێدرا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ 13ی ئەیلوول، یەکەمین زەنگی ساڵی نوێی خوێندن لە قوتابخانە و ناوەندەکانی سەر بە وەزارەتی پەروەردە لێدراو وەزیری پەروەردەش ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، ئەمساڵ زیاتر لە 158 هەزار خوێندکار لە پۆلی 1 تۆمارکراون.

د. ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردە لە مەراسیمی دەستپێکردنی یەکەمین رۆژی ساڵی نوێی خوێندن رایگەیاند، نزیکە 158 هەزار خوێندکاری پۆلی 1ی بنەڕەتی لە قوتابخانەکانی هەرێمی کوردستان تۆمارکراون و بەرزترین رێژەش لە هەولێرە کە ژمارەکەی زیاترە لە 51 هەزار خوێندکار.

هاوکات رایگەیاند، بۆ ئەمساڵی خوێندن نزیکەی 20 هەزار کورسی نوێ بۆ ناوەندەکانی خوێندن دابینکراوە. وتیشی، زیاتر لە 20 ملیۆن کتێب چاپکراوە و بەر لە دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندن، بەسەر ناوەندەکانی خوێندنی وەزارەتی پەروەردە و قوتابخانەکاندا دابەشکراون.
وەزیری پەروەردە راشیگەیاند، بەردەوام دەبن لە دابینکردنی سەرجەم پێداویستی و کەلوپەلی قوتابخانەکان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا