ڕووداوێکی هاتووچۆ بووەهۆی برینداربوونی چوار خوشک و برا

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

هاتووچۆی گەرمیان بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ دووشەممە لەسەر ڕێگای کەلار-خانەقین، ڕووداوێکی هاتووچۆ برینداربوونی چوار خوشک و برای لێکەوتەوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان، “ڕووداوەکە لە نزیک ساڵەح ئا‌غا بەهۆی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێل لەجۆری جێب لاریدۆ و تۆیۆتا هایلۆکس ڕوویداوە و پێنج کەس برینداربوون”.

ئاماژەی بەوەشکرد ڕووداوەکە کاتێک ڕوویداوە کە ئۆتۆمبێلی جۆری جێت بەئاڕاستەی قەزای خانەقین ڕۆشتووە و ئۆتۆمبێلی تۆیۆتاش بەئاڕاستەی کەلار هاتووە و لەنزیک ساڵەح ئاغا تووشی پێکدادان بوون، چوار لە بریندارەکان کە لەناو ئۆتۆمبێلی جێبدا بوون دوو پیاو و دوو ژن، خوشک و بران و دانیشتووی سلێمانین، برینداری پێنجەمیش شۆفێری ئۆتۆمبێلی تۆیۆتاکەیە کە تەنها بووە و لەدایکبووی ساڵی 2000ە و دانیشتووی قەزای کەلارە.

بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان ڕووداوەکە بەهۆی تێپەڕاندنی هەڵەوە ڕوویداوە و تیمەکانی هاتووچۆ لە لێکۆڵینەوەی  ڕووداوەکە بەردەوامن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا