هیندستان ژمارەیەك مانگی دەستكرد رەوانەی بۆشایی ئاسمان دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئاژانسی بۆشایی ئاسمانی هندستان 36مانگی دەستكردی ئاراستەی بۆشایی ئاسمانكرد.

میدیا جیهانییەكان بڵاویانكردەوە، ئاژانسی بۆشایی ئاسمانی هندستان لە ناوەندی بۆشایی ئاسمانی ساتیش داوان لە شاری سریهاریكۆتا موشەكێكی ئاڕاستەی بۆشایی ئاسمان كرد كە 36 مانگی دەستكردی جۆری (ئێڵ ڤی ئێم سری) هەڵگرتبوو، هەڵدانی ئەو موشەكە بە هاوبەشی كۆمپانیای وەن وێبی بەریتانی و كۆمپانیای نێو سپەیسی هندستانی ئەنجامدرا.

ئاماژەیان بەوەشداوە، ئەو مانگە دەستكردانە كێشیان 150 كیلۆگرامە كە لە 12 فڕۆكەدا جێگیركراون و هەر فڕۆكەیەك بە بەرزی چوار كیلۆمەتر جیاكراوەتەوە بۆ ئەوەی ڕێگری لە پێكدادانی نێوانیان بكرێت، ئەوەش لە كاتێكدایە كە هەڵدانی ئەم موشەكە دەبێتە 18 هەمین هەڵدانی كۆمپانیای وەن وێبی بەڕیتانی و سێیەم هەڵدانیان لەمساڵدا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا