نێچیرڤان بارزانی: بۆ چارەسەکردنی پرسی مووچە سەردانی بەغدا دەکەین

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، رایدەگەیەنێت، نابێت پرسی مووچە تێکەڵی ململانێ سیاسییەکان بکرێت و هەرێمی کوردستان بەوپەڕی شەفافییەتەوە هەموو مەرج و پابەندییەکانی لە یاسای بودجە جێبەجێکردووە و دەشبێت عێراق وەک حکوومەتێکی فیدراڵی مامەڵە بکات.

سەرۆکی هەرێم، لەبەشێکی دیکەی قسەکانیدا ئاماژەی بەوەکرد، ئەوان وەک تیمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئامادەیی هەموو جۆرە دانوستانێکن لەگەڵ بەغدا بۆ گەیشتن بە چارەسەرێکی گونجاو لەبارەی پرسی مووچە و ژمارەیەک پرسی تر کە بوونەتە خاڵی ناکۆکی نێوان هەرێم و بەغدا.

بۆ ئەو مەبەستەش، سەرۆکی هەرێم رایگەیاند، بەم نزیکانە سەرۆکی حکوومەت و جێگری سەرۆکی حکوومەت و وەزیری درایی و شاندی دانوستانکاری هەرێم سەردانی بەغدا دەکەن بۆ یەکلایی کردنەوەی کێشەکان و بەو هیوایەین کە چارەسەر ببن”.

هاوکات راشیگەیاند، “مووچە مافێکی سەرەتایی خەڵکی هەرێمی کوردستانە و نابێت بەغدا ئەم پرسە تێکەڵ بە پرسی سیاسی بکات و دەبێت وەکو حکوومەتێکی فیدراڵ مامەڵە بکات نەک وەکو حکومەتێکی مەرکەزی”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا