لەبارەی “ونبوونی” پێشمەرگەیەك روونكردنەوە دەدرێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ئیدارەی ڕاپەڕین رایگەیاند، پێشمەرگەیەك ماوەی پێنج رۆژە لەماڵ چۆتە دەرەوە و نەگەڕاوەتەوە، داواش لە هاوڵاتیان دەكەن، هەركەسێك زانیاری لەبارەیەوە هەیە پەیوەندی بە نزیكترین بنكەی پۆلس بكات لە هەر شوێنێكی هەرێمی كوردستان بێت.

پۆلیسی ڕاپەڕین لەرونكردنەوەیەكدا بڵاویكردەوە، هاووڵاتی محەمەد عومەر سلێمان لەدایكبوی ساڵی 1997، دانیشتوی گەڕەكی شەهیدان لە قەڵادزێیە و پیشەی پێشمەرگە لە لیواكانی 3ی تایبەت سەر بە هێزەكانی 70ی پێشمەرگە، لە ڕۆژی 12ی ئەم مانگە لەماڵەوە چۆتە دەرەوە و تائێستا نەگەڕاوەتەوە.

بەگوێرەی رونكردنەوەكە، بە وتەی باوكی ئەو پێشمەرگەیە وتویەتی دەچێتەوە بۆ دەوام، بەڵام نە پەیوەندی بە شوێنی ئەركی خۆیەوە كردۆتەوە و نە گەڕاوەتەوە بۆ ماڵەوە.

پۆلیسی راپەڕین ئاماژەی بەوەشكردوە، كەسوكارەكەی لە بنكەی پۆلیسی ڕاپەڕین سكاڵایان تۆمار كردوە و بۆ ئەم مەبەستەش ڕێوشوێنی یاسایی گیراوەتەبەر بۆ دۆزینەوەی و دیاریكردنی چارەنوسی ناوبراو، داوا لە هاوڵاتیان دەكەین هەركەسێك زانیاری لەسەر هەیە با پەیوەندی بكات بە نزیكترین بنكەی پۆلیس لە هەر جێگەیەكی كوردستان بێت

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا