زیاتر لە 100 دۆسیەی گەندەڵی لە پارێزگایەكی عێراق تۆماركراون

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

زیاتر لە 100 دۆسیەی گەندەڵی لە پارێزگای دیالە تۆمار كراون، كە گەندەڵی دارایی و ئیداری بوون و لە پرۆژەكانی پارێزگاكەدا كراون.

سەلاح تەمیمی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، زیاتر لە 100 دۆسیەی گەندەڵی لە پارێزگای دیالەدا تۆمار كراون، لەلایەن لیژنەی چاودێرییەوە بەدواداچوون بۆ زۆرینەیان كراوە و دەبێت رووبەرووبونەوەی گەندەڵی لە پێشینەی كارەكان بێت.

ئاشكراكردنی دۆسیەكانی گەندەلی دیالە لە كاتێكدایە كە دەستەی دەستپاكی عێراق دەیان هەزار دۆسیەی گەندەڵی لە فەرمانگە حكومییەكاندا ئاشكرا كردوە، سەدان لێپرسراویش لە ئاستە جیاجیاكاندا رووبەرووی سزای دارایی و زیندانیكردن كراونەتەوە كە بەشێكیان هەڵهاتوون و بە غیابی حوكمدراون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا