پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ یەکشەممە6ی ئاب، قائیمقامیەتی سلێمانی ئاشکرایکرد، بۆدڵنیابوونه‌وه له ئه‌و گۆشته‌ی له‌بازاڕه‌كان به‌هاوڵاتیان ده‌فرۆشرێت، لیژنه هاوبه‌شه‌كان هه‌ڵمه‌تێكیان بۆ پشكنین دوكانه‌كانی گۆشتفرۆشتن كرد.
د. ژیار به‌هادین، نوێنه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڤێتێرنه‌ری له لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند، بۆ دڵنیابوونه‌وه له ئه‌و گۆشته‌ی له‌بازاڕه‌كانی شاری سلێمانی به‌هاوڵاتیان ده‌فرۆشرێت و تێكه‌ڵنه‌كردنی گۆشتی به‌ستو، ساغنه‌كردنه‌وه‌ی گۆشتی به‌ستو به‌نرخی فرێش و نه‌بونی گۆشتی بێمۆر، کاتژمێر 6ی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، لیژنه‌كان هه‌ڵمه‌تێكیان بۆ دوكانی گۆشتفرۆشه‌كان ئه‌نجامدا.
ئاماژەی بەوەکرد، له‌هه‌ڵمه‌ته‌كه‌دا و له‌لایه‌ن لیژنه‌ی باڵای لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانیه‌وه، ده‌ست به‌سه‌ر بڕی شه‌ش كیلۆگرام گۆشتدا گیرا، كه خاوه‌نه‌كه‌ی به‌شێوه‌ی قیمه فرۆشتویه‌تی لەکاتێکدا به‌پێی رێنماییه‌كانی ته‌ندروستی و ڤێتێرنه‌ری نابێت دوكانه‌كانی گۆشتفرۆشتن، قیمه‌ی ئاماده‌كراویان هه‌بێت، بۆیه پسوڵه‌ی سه‌رپێچی بۆكراوه و شوێنه‌كه و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه.
ڕوونیکردەوە، ئه‌ركی سه‌ره‌كی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی پابه‌ندكردنی شوێنه‌كانه به‌مه‌رج و رێنماییه‌كانی ته‌ندروستی و ڤێتێرنه‌ری و رێنماییه‌كانی دیكه‌ی كاركردن، نه‌ك سزادانی شوێنه‌كه و رووبه‌ڕووكردنه‌وه‌یان به رێكاره یاساییه‌كان.