كورد جەخت لەجێبەجێكردنی رێككەوتنی هەولێرو بەغدا دەكاتەوە

یۆڵەتیك پرێس:
دوای چەندین كاتژمێر لەچاوەڕوانی بۆ ئەنجامدانی كۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق تایبەت بەدەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای بودجەی گشتی عێراق، كۆبوونەوەكە بۆ هەفتەی داهاتوو دواخرا، ئەوەش بەهۆی ئەو گۆڕانكارییانەی دوای رێككەوتنەكە هاتە ئاراوە.

جەمال كۆچەر ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق بۆ پۆڵەتیك پرێس وتی: دوای رێككەوتنەكە شیعەكان بەبێ لیژنەی دارایی دەقێكی دیكەیان هێنایە ناو پرۆژە یاسای بودجە، ئەو دەقەش بەخواستی كورد نییە و لەلایەكی دیكەشەوە لەناو خۆیاندا شیعەكان كیشەیان بۆ دروستبوو.

جەمال كۆچەر وتیشی: بەهۆی دروستبوونی كێشە بڕیاردرا دانیشتنەكەی تایبەت بە دەنگدانی پرۆژە یاسای بودجە بۆ هەفتەی داهاتوو دوابخرێت ، ئەوكات بڕیار لەسەر پرۆژە یاسای بودجە دەدرێت.

ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی جەختیكردەوە، هەوڵدەدەن ئەو رێككەوتنەی، كە كراوە هەردوولا پابەند بن پێی، بەڵام تائێستا دیار نییە دەنگی لەسەر دەدرێت یاخود رێككەوتنێكی دیكە دەكرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا