پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
لە ئەمڕۆوە پڕۆسەی نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەرانی ھەرێمی کوردستان بۆ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەستپێدەکات و پرۆسەکە بۆ ماوەی مانگێک بەردەوام دەبێت.
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، لە ئەمڕۆوە پرۆسەی نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران لە پارێزگاکانی ھەولێر و سلێمانی و دھۆک دەستیپێدەکات.
ئەوەشی خستەڕوو، پرۆسەی نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران لەو سێ پارێزگایەی ھەرێمی کوردستان تاکو 11 ی ئاب بەردەوام دەبێت.
پرۆسەی نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران لە ھەرێمی کوردستان لە رێگەی 173 ناوەندەوە بەڕێوەدەچێت و تیایدا تۆمارکردنی ناوی دەنگدەرانی نوێ، سڕینەوەی ناوی مردووان و گواستنەوەی تۆماری دەنگدەران لەنێوان پارێزگاکان ئەنجامدەدرێت.
بە وتەی بەرپرسانی باڵای کۆمسیۆنەکە، نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران لە ھەرێمی کوردستان، لە چوارچێوەی ئامادەکارییە بۆ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان.