ئەعرەجی و پلاسخارت چەند دۆسیەیەك تاوتوێدەكەن

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عێراقی و نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتی نەتەوەیەكگرتووەكان لە عێراق، كاردانەوەكانی تایبەت بە سووتاندنی قورئانی پیرۆزیان تاووتوێكرد، كە رۆژی 28ی حوزەیرانی رابردوو، پەنابەرێكی عێراقی لەبەردەم مزگەوتێك لە ستۆكهۆڵم كۆپییەكی قورئانی پیرۆزی سووتاند.

نووسینگەی راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق رایگەیاند، رۆژی یەكشەممە 2_7_2023 قاسم ئەعرەجی راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق، لەگەڵ جێنین هێنس پلاسخارت نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتی نەتەوەیەكگرتووەكان لە عێراق كۆبووەوە و تێیدا ئەعرەجی ئاماژەی بە دوایین سەردانی بۆ بارەگای سەرەكی نەتەوەیەكگرتووەكان لە نیویۆرك كرد، كە بەمەبەستی برەودان بە هەماهەنگییەكان لە بواری تیرۆر و ئاسایش و دۆسییە مرۆییەكان، ئەنجامیدابوو.

ئەعرەجی دووپاتیكردەوە، پێویستە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی پشتگیری لە عێراق لەبارەی داخستنی كەمپی هۆل بكات، كە مەترسی و هەڕەشەیە بۆسەر ناوچەكە و جیهان بەگشتی.

لە راگەیەندراوەكە ئەوەش خراوەتەڕوو، پلاسخارت و ئەعرەجی دوایین پێشهاتە ناوخۆیی،‌ ناوچەیی و نێودەوڵەتییەكانیان تاووتوێكرد، بەتایبەت پرسی سووتاندنی قورئانی پیرۆز لەلایەن پەنابەرێكی عێراقی لە سوید.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا