پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ چوارشەممە، دەزگای ئاسایشی هەرێم ڕایگەیاند، ئەو کەسەی لەشاری کۆیە تەقەی لە خێزانەکەی خۆی کرد، لەلایەن هێزەکانی ئاسایشەوە دەستگیرکرا.
دەزگای ئاسایشی هەرێم لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕوونیکردەوە، ئەمڕۆ کاتژمێر 10:30 لەگەڕەکی ئازادی لە کۆیە تۆمەتبار ( ڕزگار قادر ڕەسوڵ )، کە پیشەی پێشمەرگەی خانەنشینە لە ئەنجامی دروستبونی دەمەقاڵێ، تەقەی کردووە و لەئەنجامدا چوار کەس گیانیانلەدەستداوە و کەسێکیش برینداربوو.
ئاماژەی بەوەکرد، دوای دروستبوونی ناکۆکی لەگەڵ خێزانەکەی ئەو پیاوە هەستاوە بەکوشتنی هەریەک لە هاوسەری و دوو کچی و کوڕێکی بریندار دەکات، هەروەها دوکاندارێکی دراوسێی دەکوژێت.
ئاشکرایکرد، بە فەرمانی دادوەر بە ماددەی 406 لە یاسای سزادانی عیراقی لەلایەن ئاسایشەوە دەستگیرکراوە.