پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
سەرۆکی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم لە بەغدا ئاشکرایکرد، حکومەتی عێراق 400 ملیار دیناری دیکە بۆ مووچەخۆرانی هەرێم دەنێرێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە، فارس عیسا، سەرۆکی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند،” ئەمڕۆ ڕێکارەکانی ناردنی 400 ملیار دینارەکەمان تەواوکرد”.
ئاماژەی بەوەکرد، ئێستا 200 ملیار لە بانکی ڕافیدەین خرایە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی هەرێمی و دواتر 200 ملیاری دیکەی لەڕێگەی بانکی ڕەشیدەوە دەخرێتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی هەرێم.
لەکاتێکدا، لەڕۆژی 9ی ئایاردا، لەسەر بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، بڕی 400 ملیاری دیکە لەڕێگەی بانکی ڕافیدەین و ڕەشیدەوە خرایە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی هەرێم.