بڕیای لێخۆشبوون لە قەرزی ئاو درێژکرایەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لەبەر بەرژەوەندی هاوبەشانی ئاو بڕیاری لێخۆشبوون بۆ بەشێک لە قەرزی ئاو بەڕێژەی %15 بۆماوەی مانگێک درێژکرایەوە.

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد، لەبەر بەرژەوەندی هاوبەشانی ئاو کە قەرزی کرێی ئاویان لەسەر کۆبووەتەوە و بە ڕەچاوکردنی دۆخی دارایی هاوڵاتیان بڕیاری لێخۆشبوونی قەرزی ئاو بەڕێژەی %15 بۆماوەی مانگێک درێژکرایەوە.

ئاماژەی بەوەکرد، دوای هەڵسەنگاندنی پڕۆسەی بابەتی لێخۆشبوونی کرێی ئاو و داواکارییەکی زۆری هاوڵاتیان بۆ ئەم بابەتە و سوودمەندبوونی هەزاران هاوڵاتی لە بڕیارە، بڕیاردرا ماوەی لێخۆشبوون تا 10/6/2023 درێژبکرێتەوە.

ڕوونیکردەوە، هاوڵاتیان دەتوانن لە ئەمڕۆوە تا ئەو بەروارەی دیاریکراوە مامەڵەکانیان بکەن و سوودمەندبن لە بڕیارەکە، هەروەها فەرمانگە و بەڕێوەبەرایەتییەکانی ئاو هەموو ئاسانکارییەک بۆ ڕاییکردنی مامەڵەی هاوڵاتیان دەکەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا