پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر روونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە، لەبارەی هەندێ “ڤیدیۆی دروستكراو” كە گوایە ئۆتۆمبێلی توێتا كراون ناسراو بە (مەلیكە) تۆماركراوە و ژمارەی پێدراوە.
لە روونكردنەوەكەدا هاتووە: لەهەندێ تۆڕی كۆمەڵایەتی، بەتایبەت لە تیك تۆك هەندێ ڤیدیۆی دروستكراو بۆ سەرلێشێواندن بڵاوكراوەتەوە، گوایە ئۆتۆمبێلی توێتا كراون ناسراو بە (مەلیكە) تۆماركراوە و ژمارەی پێدراوە.
لە روونكردنەوەكەدا ئەوەشهاتووە، ئەو پرۆسەی لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر بەڕێوەدەچێت، تەنیا پشكنینە بە ئامێری سكانەر و هیچ ئۆتۆمبێلێك ژمارەی پێنەدراوە و هیچ بڕیارێكیش لەبارەی ئەو ئۆتۆمبێلانەوە نییە.
هاتووچۆی هەولێر داواش لەهاووڵاتییان دەكات بە وریاییەوە مامەڵە بكەن و سەرمایەی خۆیان لەو جۆرە ئۆتۆمبێلانە بەفیڕۆ نەدەن كە مەرجەكانی سەلامەتییان نییە و تۆمارناكرێن.