سەرباری هەرزانبوونی نرخی بەنزین هێشتا کرێی پاس هەرزان نەکراوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دوای هەرزانبوونی نرخی بەنزین هێشتا هێڵی پاسەکانی ناوشاری سلێمانی نرخی کرێی هاتووچۆیان هەرزان نەکردووە.

بەشێک لە هاوڵاتیان داوا لە لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکەن بەدواداچوون بۆ پرسی کرێی هاتوچۆی پاس بکرێت و نرخەکەی داببەزێنرێتەوە بۆ 500 دینار.

لەماوەی ڕابردوودا بەهۆی گرانبوونی نرخی بەنزین، شۆفێرانی پاس و تاکسی کرێی هاتوچۆیان لەسەر هاوڵاتیان زیادکرد، جاران کرێی پاس 500 دینار بوو، بەڵام زیادکرا بۆ 750 دینار.

جێی ئاماژەیە بڕیارە ئەمڕۆ یەکشەممە نرخی بەنزین جارێکی دیکە داببەزێت بەجۆرێک نۆرماڵ لە 925 دینارەوە ببێتە 900 دینار و موحەسەنیش لە 1125 دینارەوە ببێتە 1100 دینار.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا