بەیاننامەیەکی بەپەلە لە مەزڵوم کۆبانێوە سەبارەت بە هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

مەزڵوم کۆبانێ، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات – هەسەدە، بەتوندی ئیدانەی کردنەئامانجی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی دەکات و دەڵێت، هەڵوێستی نەتەوەییانەی یەکێتی نیشتمانی کوردستان تورکیا بێزار دەکات.

لە بەیاننامەیەکدا مەزڵوم کۆبانێ ڕایگەیاند، بەتوندی ئیدانەی کردنەئامانجی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی لەلایەن تورکیاوە دەکەین، ئەم پێشێلکارییە بەردەوامانە بۆسەر عێراق و سوریا لێکەوتی مەترسیداریان بۆسەر ناوچەکە دەبێت.

وتیشی، هەڵوێستی نەتەوەییانەی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بۆ پشتیوانیکردن لە براکانی لە سوریا، تورکیا بێزار دەکات.

جەختی لەوەش کردەوە، ئێمە بەردەوام دەبین لە پەیوەندییەکانمان لەگەڵ برایانمان و هاوپەیمانانمان لە سلێمانی و لە یەک بەرەین دژی ئەم پێشێلکارییانە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا