پۆڵەتیک پرێس
کۆمپانیای ئینفنێکس تایبەتمەندیە زۆر و جیاوازەکەی مۆبایلە نوێیەکەی ئینفنێکس سمارت سێڤن پڕۆی خستەڕوو.
ئینفنێکس سمارت سێڤن پڕۆ کێشەکەی 178 گرامە، شاشەکەی لەجۆری ئای پی ئێس ئێڵ سی دیە بەقەبارەی 6.56 ئینج و دیقەی2340/1080 پێکسڵ، چارەسەرکەری یونیسۆک ئێس سی9988 ئەی و چارەسەرکەری وێنەی ئەدرینۆ308ی تێدابەکارهاتووە.
مۆبایلەکە دوو کامێرای سەرەکی بەدیقەی(24+5) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی پێنج مێگاپێکسڵە، ڕامەکەی دوو جۆرە سێ یان چوار گێگابایتە، میمۆریەکەی دوو جۆرە 64 یان 128 گێگابایتە، خێرای پاترییەکەی 6350 میلی ئەمپێرە.