پۆڵەتیک پرێس
کۆمپانیای مۆتۆرۆلا خۆی ئامادەدەکات مۆبایلە نوێیەکەی بە تایبەتمەندی پێشکەوتوو بخاتە بازاڕەوە، چاوەڕوان دەکرێت فرۆشتنێکی زۆری لە بازاڕە جیهانیەکاندا هەبێت.
مۆبایلی مۆتۆرۆلا مۆتۆ جی82 بەشێوەیەک دروستکراوە بەرگەی ئاو و شێ دەگرێت، دووریەکەی(160/74.5/8) ملیمە، کێشەکەی 173 گرامە، شاشەکەی لەجۆری ئەمۆلیدە بەقەبارەی 6.6 ئینج و دیقەی پیشاندانی2400/1080 پێکسڵ و شەپۆلی 120 هێرتز.
چارەسەرکەری کوالکۆم ئێس ئێم6375 سناپ دراگۆن695 فایف جی و چارەسەرکەری وێنەی ئەدرینۆ619ی تێدابەکارهاتووە، ڕامەکەی شەش گێگابایتە، میمۆریەکەی 128 گێگابایتە، مۆبایلەکە سێ کامێرای سەرەکی بەدیقەی(2+8+50) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی 16 مێگاپێکسڵە.
بەسیستمی ئەندرۆید12 کاردەکات، شوێنی دوو سیمی هەیە، دەرچەی بیستۆکەکەی 3.5 ملیمە، خێرای پاتریەکەی 5000 میلی ئەمپێرە.