پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەگەڵ ڤلادیمێر پوتن سەرۆكی رووسیا ئەنجامدا.
سەرۆكایەتی كۆماری توركیا رایگەیاند: لە میانەی پەیوەندییەكی تەلەفۆنی نێوان رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا و ڤلادیمێر پوتن سەرۆكی رووسیا، پەیوەندییەكانی ئەنقەرە و مۆسكۆ، هەناردەی دانەوێڵە، پێشهاتەكانی وێستگەی ئەتۆمی زاپۆریژیا و بابەتە ناوچەییەكانیان تاووتوێكرد.
ئەردۆغان، بەبۆنەی كۆچی دوایی دوا سەرۆكی یەكێتیی سۆڤییەتی پێشوو، میخایل گۆرباچۆڤ، پرسە و سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی ڤلادیمێر پوتن كرد.
لە پەیوەندییە تەلەفۆنیەكەدا هەردوولا هاوڕابوون لە رۆژانی 15- 16ی ئەم مانگە، لە پەراوێزی (لووتكەی رێكخستنی هاریكاری شەنگەهای) لە كازاخستان كۆببنەوە.