پۆڵەتیک پرێس
کۆمپانیای شیاومی مۆبایلی شیاومی ڕێدمی کەی 60 ئاڵتڕا بەتایبەتمەندی زۆر و پێشکەوتوو دەخاتە بازاڕەوە و چاوەڕوان دەکرێت یەکێک بێت لە باشترین مۆبایلە زیرەکەکان.
شیاومی ڕێدمی کەی 60 ئاڵترا شاشەکەی لەجۆری ئەمۆلیدە بەقەبارەی 6.67 ئینج و دیقەی2400/1080 پیکسڵ و شەپۆلی 120 هێرتز، چارەسەرکەی کوالکۆم سناپ دراگۆن ئەیت پڵەس جین توی تێدابەکارهاتووە.
مۆبایلەکە چوار کامێرای سەرەکی بەدیقەی(108+8+2+2) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی 20 مێگاپێکسڵە، ڕامەکەی دوو جۆرە هەشت یان 12 گێگابایتە، میمۆریەکەی دوو جۆرە 128 یان 256 گێگابایتە، خێرایی پاترییەکەی 5000 میلی ئەمپێرە.