پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی رایگەیاند، تیمەكانی بەشی سەرپێچی و لادانی زیادەرۆیی بە هاوكاری پۆلیسی شارەوانی و ئاسایشی ناوشار هەستان بە لابردنی ئەو زیادەرۆییانەی كرابوونە سەر زەوییەكانی بناری گۆیژە.
لە روونكردنەوەیەكدا سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی رایگەیاند: ئەمڕۆ دوو شەممە6_6_2022، تیمەكانی بەشی سەرپێچی و لادانی زیادەرۆیی بە هاوكاری پۆلیسی شارەوانی و ئاسایشی ناوشار هەستان بە لابردنی ئەو زیادەرۆییانەی كرابوونە سەر زەوییەكانی بناری گۆیژە.
ئەوەشهاتووە،وە بە هەموو لایەكی ڕایدەگەیەنین كە ئەنجامدانی ئەو كارە دوای پێدانی چەندین جار ئاگادارینامە بووە بەو كەسانەی زەوی شارەوانییان داگیركردووە بۆ بەرژەوەندی تایبەتی خۆیان بێ ئەوەی مافی خاوەندارێتی ئەو زەوییانەیان هەبێت.
باس لەوەشكراوە، كاری ئەمڕۆی تیمەكانمان بە مەبەستی كارئاسانی كردن بووە بۆ جێ بەجێ كردنی دروستكردنی شەقامێكی گشتی لە بەرژەوەندی هاوڵاتیان و شاری سلێمانی خۆشەویست دا لەو ناوچەیەدا.
لە روونكردنەوەكەدا هێما بۆ ئەوە كراوە، بۆ بەرچاو ڕوونیی هەموو لایەكیش لایەنی جێبەجێكار پابەندكراوە بە ڕواندنەوەی سەرجەم نەمام و ئەو ڕێژەی سەوزاییەی هەبووە لەسەر ئەو زەوییانە.