بەڤیدیۆ..درێژترین درەخت لەجیهاندا ببینە

پۆڵەتیک پرێس

درەختەکان یەکێکن لە نایابترین و کاریگەرترین زیندەوەرەکانی سەر ئەم هەسارەیە، ژمارەیەکان زۆریان گەورەن و ئەو پرسیارە دروستدەبێت ئایا کامیان درێژترین درەختە؟

ڕوونبۆتەوە درێژیترین درەخت لەسەر ڕووی زەوی دارەکانی سیکۆیای هەمیشە سەوزە بە داری سیکۆیای کەنار دەریای یان داری مامۆتی ناسراوە و دەکەوێتە باکووری کالیفۆرنیا، ئەو جۆرە دارە زەبەلاحانە بە “هایپەریۆن” ناسراون، بەپێی کتێبی تۆمارەکانی گینس دوایین پێوانەی درێژی ئەو دارە کە لەساڵی 2019دا کراوە لەبەشی سەرەوەی بۆ بنکەکەی 116.07 مەتر بووە، ئەو درێژییەش لە درێژی بینایەکی 35 نهۆمی زیاترە، تەمەنیشی لەنێوان 600 بۆ 800 ساڵدایە.

صورة

بەپێی ڕاپۆرتی ئێس ئێف گەیت ئەو دارە زەبەلاحە یەکەمجار لەساڵی 2006 لەلایەن کریس ئەکتینز و مایکل تایلۆ دۆزرایەوە کە بەشێکن لە تیمی توێژەرەوەکان لەوکاتەدا لە دارستانەکانی کالیفۆرنیا بەدوای درێژترین داردا دەگەڕان، سیکۆیای هەمیشە سەوز تەنها درێژترین درەختی هەسارەکە نییە، بەڵکو یەکێکە لە کۆنترین زیندەوەرەکانی سەرزەوی و دەتوانێت تا 2000 ساڵ بژی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا