پۆڵەتیک پرێس
کونجی پێکهاتەیەکەی سەرەکی ڕاشیە و سەرچاوەیەکی سەرەکی چەوری سوودبەخش، کانزا و ڤیتامینەکانە بۆ جەستە، ڕاشی سوودێکی تەندروستی زۆری بۆ جەستە هەیە و بیرەوەری بەهێز دەکات، دەتوانرێت هەموو بەیانییەک کەوچکێكی چێشتی لێبخورێت بۆئەوەی جەستە هەموو ڤیتامین و کانزا پێویستەکانی دەستبکەوێت.
ڕاشی وزەیەکی زۆر بە جەستە دەبەخشێت، ڕێژەیەکی زۆر پڕۆتین، ڕیشاڵ، پۆتاسیۆم، ترشەکانی ئۆمێگا3 و ڤیتامینەکانی تێدایە، دەوڵەمەندە بە دژەئۆکسانەکان جەستە پاکدەکاتەوە و یارمەتی تەندروستی بۆریەخوێنەکان و دڵ دەدات، بەرگری لەش بەهێز دەکات، کۆنتڕۆڵی کۆلیستڕۆڵی خوێن دەکات و مەترسی توشبوون بە جەڵتەی دڵ و مێشک کەمدەکاتەوە.
دەوڵەمەندە بە کانزای ئاسن چارەسەری کەمخوێنی دەکات، ڕێگری توشبوون بەچەندین نەخۆشی جیاوازی وەک، نەخۆشیە بەکتریا و ڤایرۆسییەکان ،ئەنفلۆنزا و شێرپەنجە دەکات، هەروەها ڕۆڵێکی گەورەی لە تەندروستی مێشک و بیرەوەریدا هەیە.