پۆڵەتیک پرێس
لەوەرزی زستاندا بەشێکی زۆر لەخەڵک بەردەوام بەدەست سەرمابوونەوە دەناڵێنن، کە هۆکارێکە بۆ کەمبوونەوەی چالاکی جەستەی و بێهێزی سوڕی خوێن لەجەستەدا.
لەوەرزی زستاندا سیستمی خۆراکی ڕۆڵێکی گرنگی لە چالاکبوونی سوڕی خوێن و گەرمبوونەوەی جەستەدا هەیە، بەپێی ماڵپەڕی”news18″ زیادکردنی ئەم خواردنانە بۆ سیستمی خۆراکی ڕۆژانە یارمەتی چالاکبوونی سوڕی خوێن و گەرمبوونەوەی جەستە دەدەن:
-هەنار
دەوڵەمەندە بە دژەئۆکسانەکان یارمەتی چالاکبوونی سوڕی خوێن و پارێزگاریکردن لە گەرمی جەستە دەکات.
-پیاز
ڕێژەیەکی زۆر دژەئۆکسانەکانی تێدایە، خواردنی لەوەرزی زستاندا سوودێکی زۆری بۆ چالاکبوونی سوڕی خوێن هەیە.
-دارچینی
سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی هەیە بەتایبەتی لەوەرزی زستاندا بۆ گەرمبوونەوەی جەستە.
-سیر
یارمەتی باشتربوونی سوڕی خوێن دەدات و پارێزگاری لە تەندروستی دڵ دەکات.
-ماسیە چەورەکان
سەلەمون، سەردین و تونە ڕێژەیەکی زۆر ئۆمێگا3یان تێدایە سوودێکی زۆریان بۆ تەندروستی دڵ هەیە و یارمەتی چالاکبوونی سوڕی خوێن دەدەن.