پۆڵەتیک پرێس
مۆزەخانەی نەتەوەیی ریپ دی ژانیرۆ ئاشکراکردنی جۆرێکی نوێی زۆر دەگمەنی دایناسۆری ڕاگەیاند، ئەویش دایناسۆری سیۆپۆدی بێ ددانە کە 70 بۆ 80 ملیۆن ساڵ پێش ئێستا لە باشوری بەڕازیل دەژیا.
زانایان ئەو دایناسۆرەیان ناوناوە بیرتاساورا لیوبولدینای درێژیەکەی یەک مەترە و بەرزیەکەی 80 سانتیمەترە، مۆزەخانەی نەتەوەیی ڕوونی کردەوە ئەو جۆرەی کە دۆزراوەتەوە دەنوکی هەیە و ددانی نییە پێچەوانەی هەموو جۆرەکانی ترە کە تا ئێستا لە بەرازیل دۆزراونەتەوە.