نەریتی نامۆی هۆزەکانی دۆڵی ئۆمۆ بۆ هاوسەرگیری کردن

پۆڵەتیک پرێس

دۆڵی ئۆمۆ دەکەوێتە باشوری ڕۆژئاوای ئیتوپیا لە ساڵی ١٩٨٠وە، چەند هۆزێکی تیادا دەژین کە نەریتەکانیان دوورە لە ژیانکردنی ئاسایی خەڵکانیتر، هەروەها بە شوێنی کەلەپوری جیهانی ناسراوە.

هۆزی ئۆمۆ یەکێکن لە هۆزەکانی ئەو ناوچەیە، کە چەندین تایبەتمەندی خۆیان هەیە، بە ڕەنگی سوری بەرچاویان بە ناوبانگن، هەروەها قوڕی سور لەگەڵ چەوری ڕووەکی تیکەڵ دەکەن و لە جەستەیانی دەدەن، هاوسەرگیری ئەم هۆزە تایبەتمەندی خۆی هەیە  کوڕ و کچێک دەتوانن بەپێی یاسا و نەریتە کۆمەڵایەتیەکان هاوسەرگیری بکەن.

یەکێک لە نەریتە نامۆکان ئەوەیە، کە دەبێت کوڕەکە باز هەڵبدات بەسەر زیاتر لە ١٥ بۆ ٢٠ ئاژەڵی گامێش دا، دوای سەرکەوتنی لەو کارە کچەکان دارێکی حەیزەرانیان پێدەدەن تاوەکو لەجەستەی خۆیانی پێ بدەن هەتا کاتێک خوێن لە جەستەیان دێت لەگەڵ ئەوەش دا کچەکە سەربەستە ئەگەر کورێکییتری هۆزەکە هەڵبژێرێت.

.

.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا