پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
سەر لە بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە لەلایەن چەند فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانەوە ژمارەیەک گوندی سەربە پێنجوێن بۆردومان کران.
بەپێی زانیاری میدیا ناوخۆییەکان، بۆردومانەکە سنووری هەریەک لە گوندەکانی کانی میران و هۆمەرەسێنان و وریا ئاوای گرتووەتەوە.
ئەوەش هاتووە، بۆردومانەکان زیانی گەورەیان نەبووە، بەڵام ترس و دڵەڕاوکێیان خستووەتە دڵی خەڵکی ناوچەکە، بەتایبەت کە ئەو ناوچانەی بۆردومانکراون زەوی کشتوکاڵین و شوێنی کار و کەسابەتی گوندنشینانن.
ئەوەش لەکاتێکدایە هەتا ئێستا نازانرێت ئامانج لەم بۆردومانانە چی بووە و لەلایەن کێوە ئەنجامدراون.