پۆڵەتیک پرێس
وەزارەتی ژینگەیی تورکیا بۆ یەکمجارە لە ئاوی کەناراوەکانی موگلەی باشوری ڕۆژئاوای تورکیا کیسەڵێکی چەرماوی گەورەیان دۆزییەوە، بە گەورەترین کیسەڵ لەجیهاندا دادەنرێت.
وەزارەتی ژینگە گرتە ڤیدیۆییەکان بڵاوکردەوە کیسەڵی لیزەرباک لە ئاوی کەناراوەکانی ناوچەی گوجکی ویلایەتی موگلە مەلە دەکات.
وەزارەت لەسەر گرتە ڤیدیۆییەکە دەڵێت: یەکەمجارە لە کەناراوەکانی ناوچەی گوجک کیسەڵێکی چەرماوی گەورە ببینین، ئەم جۆرە کیسەڵە لە دەریای سپی ناوەڕاست هەیە و تا ئێستا لە وڵاتی ئێمە نەبینراوە، یەکێکە لە گەورەترین کیسەڵەکان درێژیەکی دەگاتە دوو مەتر و کێشەکەی 600 کیلۆگرامە.
Akdeniz’de bulunan ancak ülkemizde henüz yuva kaydı olmayan, boyu 2 metreye ve ağırlığı 600 kilograma varabilen, yaşayan en büyük kaplumbağalardan Deri Sırtlı Deniz Kaplumbağası; Göcek sularımızda ilk defa canlı olarak görüntülendi. 🐢 pic.twitter.com/bLPtO6vhLm
— T.C. Çevre ve Şehircilik Bakanlığı (@csbgovtr) August 21, 2021