پۆڵەتیک پرێس
کۆمپانیای وەن پڵەس کاتژمێرێکی دەستی زیرەکی نوێ بە تایبەتمەندی ڕکابەری دروست دەکات.
کاتژمێری وەن پڵەس کۆباڵت قەبارەی شاشەی 1.39 ئینجە، بە شوشەیەک داپۆشراوە بەرگەی بەرکەوتن و ڕوشان دەگرێت، لەڕیگەی کاتژمێرەکەوە دەتوانرێت وەڵامی پەیوەندیە تەلەفۆنیەکان بدرێتەوە، هەروەها دەتوانرێت بۆ سەیرکردنی وێنە و گوێگرتن لە مۆسیقا بەکاربهێنرێت.
لەڕێگەی کاتژمێرە زیرەکەکەوە دەتوانرێت بەرنامەکان بەکاربهێنرێت و وەڵامی نامەکان بدرێتەوە، وەن پڵەس بەشێوەیەک دروستیکردوە پێوانەی لێدانی ترپەی دڵ و ڕێژەی ئۆکسجینی خوێن دیاریدەکات، بەرنامەیەکی تایبەتی تێدایە بۆ زانینی چالاکی وەرزشی و کاتژمێرەکانی نوستن و ڕۆشتنی ڕۆژانە، خێرای پاتریەکەی 400 میلی ئەمپێرە.