گووگڵ کاتژمێرێکی نوێ بەرهەمدەهێنێت

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای گەورەی گووگڵ لە سەرکەوتنەکانی بەردەوامە و کاتژمێرێکی نوێی زیرەک گووگڵ پێکسڵ ۆچ بەتایبەتمەندی زۆر بەرهەمدەهێنێت.

گووگڵ پێکسڵ ۆچ شاشەکەی لەجۆری ئەمۆلیدە بەقەبارەی 1.2 ئینج و دیقەی450/450 پێکسڵ، تێکڕای ڕووناکیەکەی 1000 مۆمە، چارەسەرکەری سامسۆنگ ئێکسینۆس9110ی تێدابەکارهاتووە، ڕامەکەی دوو گێگابایتە، میمۆریەکەی 32 گێگابایتە.

بەسیستمی ئەندرۆید وێر ئۆ ئێس 3.5 کاردەکات، کاتژمێرەکە توانای بەرگەگرتنی ئاوی تا قوڵی 50 مەتر هەیە، خێرایی پاترییەکەی 294 میلی ئەمپێرە، لەڕێگەی کاتژمێرەکەوە دەتوانرێت وەرزشکردنی ڕۆژانە، ڕۆیشتن، پێوانەکردنی لێدانی دڵ و ئۆکسجینی خوێن بزانرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا