لە درێژەی یاریەکانی خولی ئینگلتەرا یانەی لیدز یونایتد لە یاری لووتکەی ئەم هەفتەیدا میوانداری یانەی چێڵسی کرد و یاریەکەش بریانەوە و بە بێ گۆڵ کۆتایی پێهات .
بەو پییەی یاریەکە لە نێو یاریگای لیدزدا بوو بۆیە یانەی خاوەن ماڵ بەهێرشبردن دەستی پێکرد بەڵام هیچ کام لە هێرشەکان ئامانجدار نەبوون ، یانەی چێڵسیش ناوبەناو هێرشی دەکردە سەر کەتیبەکەی بێڵسا بەڵام هەر دوو لا بێ گۆڵ کۆتاییان بە تایمی یەکەم هێنا .
تایمی دووەم چێڵسی لە ڕووی ئاستەوە باشتر ئامادەبوو بۆ تەواوکردنی یاریەکە بۆ لێشاوێک هێرشی بردە سەر گۆڵی لیدز بەڵام گۆڵپارێزی یانەی لیدز نەیهێست گۆڵەکەی بهەژێت و یاریەکەش بێ گۆڵ کۆتایی پێ هات .
هاوکات ئەمڕۆ خولی ئینگلتەرا بەردەوامی هەیە و گرنگترین یاریەکانی دیکە بەمجۆرەن ؛
لیستەر سیتی _ شێڵفد یونایتد
ئارسیناڵ _ تۆتنهام
مانچستەر یونایتد _ وێستهام