هیرشكردنه‌ سه‌ر غالب محه‌مه‌د برایه‌ به‌رده‌م باڵاترین ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریی عێراق

پۆڵەتیك پرێس

هاوپەیمانی هیوای کوردستانی لە پەرلەمانی عێراق ئاشكرایدەكات گواستنەوەی كەیسەكەی غالب محەمەدیان رادەستی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق كردوە، ناوبراویش ئامادەيی خۆی بۆ لێكۆڵینەوە لەو كەیسە دەربڕیوە.

شەوی 26ی شوباتی 2021 لەلایەن كەسێكەوە لە بەردەم ماڵەكەی خۆی هێرشكرایە سەر غالب محەمەد، پەرلەمانتاری عێراق، تا ئێستاش ئەنجامدەری سەرەكی روداوەكە دەستگیرنەكراوە، ئەو كەیسەش لەسەر داوای پەرلەمانتارەكە لە سلێمانیەوە بۆ بەغدا گوازرایەوە.

لە راگەیەندراوێكیشدا هاوپەیمانی هیوای کوردستانی لە پەرلەمانی عێراق ئاشكرایكرد ئەمڕۆ بە نوێنەرایەتی هەریەک لەپەرلەمانتاران کاوە محەمەد، سەرکەوت شەمسەدین، غالب محەمەد لەگەڵ فائیق زیدان سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عیراق كۆبونەتەوە و لەو كۆبونەوەیەدا نوسراوی فەرمی محەمەد حەلبوسی سەرۆكی پەرلەمانی عێراقیان تایبەت بە گواستنەوەی کەیسی غالب محەمەد، لەبەرانبەریدا ناوبراو ئامادەیی دەربڕیوە ڕێوشوێنی پێویست لەسەر ئەو كەیسە دەگرێتەبەر.

لە بەشێكی دیكە كۆبونەوەكەدا گفتوگۆ لەبارەی لەدۆخی خراپی قەزا لەهەرێمی کوردستان كرا بەوەی بە تەواوی بەسەر حزبە دەسەڵاتدارەکاندا دابەشکراوە و دەسەڵاتداران دادگاکان بۆ ئامانج و بەرژەوەندیی حزبی بەکاردەهێنن و رێگە نادەن رۆڵی پیشەییانەی خۆیان بگێڕن.

هاوپەیمانی هیوا دوایانكردووە ئەنجومەنی باڵای دادوەری، لەتەواوی عیراق بەهەرێمی کوردستان-یشەوە، رۆڵی خۆی لەدوورخستنەوەی دەستێوەدانی حزبی لەدادگاکان دا ببینێت

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا