غالب محمەد: حكومدارێتی بە چەقۆكێش ناڕوات بەڕێوە

پۆڵەتیك پرێس

پارێزەری دۆسیەی غالب محەمەد نوێترین زانیاری لەبارەی ئەو كەیسەوە ئاشكرا دەكات و دەڵێت “بە دوو هۆكار داوای گواستنەوەی كەیسەكەمان بۆ بەغدا كردووە”.

شەوی 26ی شوباتی 2021 لەلایەن كەسێكەوە لە بەردەم ماڵەكەی خۆی هێرشكرایە سەر غالب محەمەد، پەرلەمانتاری عێراق، تا ئێستاش ئەنجامدەری سەرەكی روداوەكە دەستگیرنەكراوە، ئەو كەیسەش لەسەر داوای پەرلەمانتارەكە لە سلێمانیەوە بۆ بەغدا گوازرایەوە.

وریا محەمەد پارێزەری دۆسیەی غالب محەمەد لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا كە پەیامنێری پۆڵەتیك پرێس تێیدا ئامادەبوو وتی: كارەكان بەدوو شێوە بووە لەیەكەم رۆژدا بڕیاری دەستگیركردن بۆ ئەو كەسە دەرچووە، بەڵام سكاڵای ئێمە بۆ تۆمەتباری سەرەكی و گروپی پشت ئەو كارەوەبووە، سكاڵامان لەو گروپە هەیە کە لەپشت ئەنجامدانی هێرشيکەوەن چونکە و كاری یەك كەسی نییە كەیسەكە كەیسێكی سیاسی بووە.

وتیشی، هاوكات دەستتێوەردانی جیاواز لەناو دادگا هەبووە، هۆكاری گواستنەوەی كەیسەكە بۆ بەغدا بەهۆی خراپی بارودۆخی ئەمنی هەرێم بووە و پێمانوابووە ئەگەر كەیسەكە بچێتە بەغدا، هاوكاردەبێت بۆدۆزینەوەی داواكراو، ئەو داوایەی ئێمە كردوومانە چووەتە دادگای تەمیز و داوا لە دادگای تەمیزی هەرێم دەكەین قبوڵی داواكەی ئێمە بكات بە گواستنەوەی داواكە بۆ دادگاكانی عێراق.

بەوتەی ئەو پارێزەرە لەلایەكی دیكەوە پەرلەمانتارانی هاوپەیمانی هیوای كوردستان لە پەرلەمانی عێراق داوایانكردووە داواكە بگوازرێتەوە بۆ بەغدا، چونكە تائێستا تۆمەتباران نەگیراون و بەرەو پێشچونێك نییە بۆ دەستگیركردنیان.

لای خیشیەوە د. غالب محەمەد باسی لەوەكرد ئەو هێرشەی كرایە سەری بۆ كپكردنی دەنگە ناڕازیەكانی پارێزگای سلێمانی و هەرێمە، بەڵام بێدەنگ نابن و سورتر دەبن لە بەرگریكردن لە مافەكانی خەڵك، هاوکات ئەو هێرشە بۆ ئەوە بوو كە بڵێن، “سلێمانی ئەمنیەتی تێدانەماوە، لەم كەیسە دەركەوت مەسعود بارزانی و كوڕەكەی زۆر لەوە بچوكترن كە پێشتر وتومە، دڵنیاتان دەكەمەوە حكومدارێتی بە چەقۆكێش ناڕوات بەڕێوە”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا