ڕیاڵ ئامادەكاری بۆ ئیمباپێ‌ دەكات

پۆڵەتیك: سپۆڕت
ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەكان لە ئیسپانیا و ئینگلتەراوە ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن كە یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی هەموو ئامادەكارییەكی كردووە بە مەبەستی گواستنەوەی كیلیان ئیمباپێ ئەستێرەی ناوازەی تۆپی پێی وڵاتی فەڕەنسا و یانەی پاریس سان جێرمان.

هەردوو ڕۆژنامەكانی زەسەنی بەریتانی و ماركای ئیسپانیا لە دوو ڕاپۆرتی تایبەت دا وردەكاری ئامادەكارییەكانی ڕیاڵ مەدریدیان ئاشكرا كردووە كە بۆ گواستنەوەی ئیمپا گرتوویەتییە بەر بەو پێیەی یاریزانەكە بۆندەكەی لە هاوینی ساڵی 2022 بە كۆتا دێت و تا ئێستاش ئامادەیی تیادا نییە بۆندی نوێ‌ لە یانە پاریسییەكە وەربگرێتەوە.

بە پێی ڕۆژنامەی زەسەن لە كاتێكدا ئەگەر هات و ئیمباپێ‌ بۆندە نوێیەكەی پاریسی ڕەت كردەوە و قبوڵی نەكرد ئەوا ڕیاڵ بۆندێكی بە بڕی 161 ملیۆن پاوەند بۆ ئامادە كردووە بەو پێیەی لە پای دەستبەردار بوونی لە ژمارەیەك یاریزان توانیویەتی بڕە پارەیەكی باش كۆبكاتەوە وەك 33 ملیۆن یۆرۆ لە پای ڕزگار بوونی لە خامیس ڕۆدرێگز و گاریس بێڵ هەروەك 27 ملیۆن پاوەندی بە دەستهێناوە لە پای فرۆشتنی سێرجیۆ ڕیگیلۆن و 36 ملیۆن لە پای دەستبەردار بوونی لە ئەشرەف حەكیمی بۆ ئینتەر.

ماركا بڵاوی كردۆتەوە: ڕیاڵ تەنها ترسێكی هەیە ئەویش ئەوەیە ئیمباپێ‌ دواجار قاییل ببێت بە بۆندە نوێیەكەی پاریس و لەگەڵ ئەو یانەیە بەردەوام بێت.

 

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا