پۆڵەتیک پرێس؛
ئەندامێکی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی لە فراكسیۆنی گۆڕان، کە تۆمەتبارە بە ساختەکردنی پسوڵە لە خاڵی سنووری نێودەوڵەتی پەروێزخان، دەڵێت ” بە هەمووشێوەیەك تەحەدای ئەو تۆمەتانە دەکەم کە بۆم دروستكراون ئەوەی دەوترێت دوورە لە راستییەوە.
محمەد شێخ وەهاب، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی لە فراكسیۆنی گۆڕان بە پۆڵەتیک پرێسی وت؛ دوورو نزیك پەیوەندیم بەو تۆمەتەوە نیە.
دەشڵێت؛” ئەمە تەنها تۆمەتێكەوە بۆمن دروستكراوە، من هیچ كەسێك تۆمەتبار ناكەم تا ئەو كاتەی ئەچمە بەردەم دادگا بزانم بۆ ناوی من هاتووە، تەحەداش ئەكەم لە هیچ شوێنێك نە واژۆم كردووە نە شتێكی واش ئەكەم بە هەموو جۆرێك دوورم لەو بابەتانەوە.
ئەندامەكەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی وتیشی:”چاوەرێی یاسا دەكەم، من ئێستا لە دەوامم و نە هەڵهاتووم نە دەشرۆم، وە هیچ نوسراوێکی یاسایش نەهاتووەتە ئەنجوومەن،سەبارەت بەم دۆسیەیە.
ئەم قسانەی ناوبراو لە کاتێکدایە، کە سەرچاوەیەک لە پۆلیسی گەرمیان، ڕایگەیاندبوو، پۆلیس چووهته سهر ماڵی ئەو ئهندامەی ئهنجوومهنی پارێزگای سلێمانی لهسهر پشكی بزوتنهوهی گۆڕان، ویستویانه دهستگیری بكهن، بهڵام له ماڵ نهبووه.
محەمەد شێخ وەهاب ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی لەبارەی تۆمەتباركردنی بەگەندەڵی قسە بۆ پۆڵەتیك پرێس دەكات
Julkaissut Politic Press Keskiviikkona 7. lokakuuta 2020