پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
فڕۆکەخانە و وێستگەکانی پاس و شەمەندەفەر ئیفلیجییان لە سەرانسەری ئەڵمانیا دروستکردووە و ملیۆنان کەس لەو وڵاتە لە دەستپێکی هەفتەدا گرفتیان بۆ دروست بوو لە چوونەسەر کارەکانیان.
بەشێکی زۆر لە کۆمپانیاکانی فڕۆکەوانی و هێڵی ئاسنین بایکۆتیان کردووە، دوو فڕۆکەخانەی گەورەی ئەڵمانیا کە ئەوانیش میونخ و فرانکفۆرتن گەشتە ئاسمانییەکانیان ڕاگرت و کۆمپانیای دۆیچە بۆ خزمەتگوزاری گواستنەوەی هێڵی ئاسنین گەشتە دوورەکانی ڕاگرتووە.
بایکۆتی ئەم چینەی کۆمەڵگای ئەڵمانی دوای ئەوە دێت، فەرمانبەران داوای زیادکردنی کرێکانیان دەکەن لەپێناو کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی ئەو هەڵاوسانەی لەمانگی شوباتدا لە ئەڵمانیا گەیشتە %9.3.
لە ئێستادا ئەڵمانیا کە خاوەنی گەورەترین ئابووری ئەوروپایە، بەدەست هەڵاوسانێکی بێهاوتاوە دەناڵێنێت.