پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ، یەک شەممە 19ی ئادار، وەزیری دەرەوەی عێراق بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە برۆکسل و هاوکات لەگەڵ وەزیرانی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا دیدارێکی فراوان ئەنجام دەدات.
ئەحمەد ئەلسەحاف، وتەبێژی وەزارەتەکە لە لێدوانێکدا بە ئاژانسی هەواڵی “ئێرس نیوز”ی ڕاگەیاند، فوئاد حوسێن، جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی عێراق و شاندی یاوەری ئەمڕۆ لە سەردانێکی فەرمیدا گەیشتنە برۆکسلی پایتەختی بەلجیکا.
ئاماژەی بەوەکرد، وەزیری دەرەوەی عێراق، لە سەردانەکەی بۆ برۆکسل بەشداری لە کۆبوونەوەی خولی سێیەمی ئەنجومەنی هاریکاری نێوان عێراق و یەکێتی ئەوروپادا دەکات، کە سێ ڕۆژ دەخایەنێت.
ڕوونیشیکردەوە، وەزیری دەرەوەی عێراق، لەگەڵ هەموو وەزیرانی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا کۆبوونەوەیەکی بەرفراوان ئەنجام دەدات و چەندین کۆبوونەوەی دووقۆڵی ئەنجام دەدات لەوانە لەگەڵ، جۆزێپ بۆرێڵ نوێنەری باڵای یەکێتی ئەوروپا لە سیاسەتی دەرەوە و کاروباری ئاسایش، جووتا ئۆربێلین کۆمسیاری یەکێتی ئەوروپا بۆ هاوبەشی نێودەوڵەتی، یانس ستۆڵتنبێرگ سکرتێرت گشتی ناتۆ، هەروەها نیکۆل دی مۆر وەزیری دەوڵەت لە حکومەتی بەلیجا بۆ کاروباری کۆچبەران.