پۆڵەتیک پرێس
بیبەری تونی سەوز لەهەموو جیهاندا خواستێکی زۆری لەسەرە و بەشێوەیەکی بەرچاو بەکاردەهێنرێت، ئەگەر بەڕێژەیەکی گونجاو بەکاربهێنرێت سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی دەبێت.
سەرچاوەیەکی دەوڵەمەندی ڤیتامین و کانزاکانە تایبەتمەندی دژەبەکتریا، هەوکردن، کەڕوو، ئۆکسانی هەیە مەترسی توشبوون بە نەخۆشییە درێژخایەنەکانی وەک شێرپەنجە و دڵ کەمدەکاتەوە، یارمەتی کۆنتڕۆڵکردنی ڕێژەی گلۆکۆز و دابەزینی شەکری خوێن دەدات.
بیبەری تونی سەوز یارمەتی کەمبوونەوەی چەوری کۆبۆوەی جەستە دەدات بەوشێوەیەش ڕۆڵێکی گرنگی لە دابەزاندنی کێشدا هەیە، سوودێکی زۆری بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی گەدە هەیە وەک برینی گەدە.