تایبەتمەندیەکانی مۆبایلێکی نوێی ڤیڤۆ

پۆڵەتیک پرێس

ڤیڤۆ تایبەتمەندیەکانی مۆبایلە نوێیەکەی خستەڕوو کە یەکێکە لە ئامێرە پێشکەوتووەکان.

ڤیڤۆ وای 77 ئی تی وەن کێشەکەی 194 گرامە، شاشەکەی لەجۆری ئای پی ئێس ئێڵ سی دیە بەقەبارەی 6.58 ئینج و دیقەی1080/2408 پێکسڵ، چارەسەرکەری میدیا تەک دایمێنسیتی810 و چارەسەرکەری وێنەی مالی جی57 ئێم سی توی تێدابەکارهاتووە.

بەسیستمی ئەندرۆید12 کاردەکات، ڕامەکەی هەشت گێگابایتە، میمۆریەکەی 256 گێگابایتە، دوو کامێرای سەرەکی بەدیقەی(50+2) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی هەشت مێگاپێکسڵە، خێرایی پاترییەکەی 5000 میلی ئەمپێرە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا