سامسۆنگ مۆبایلێکی نوێ دروستدەکات

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای گەورەی سامسۆنگ مۆبایلێکی نوێ بەتایبەتمەندی پێشکەوتوو دروستدەکات و ڕکابەری مۆبایلە زیرەکە نوێیەکان دەکات.

سامسۆنگ گالاکسی ئەی23 فایف جی کێشەکەی 205 گرامە، شاشەکەی لەجۆری ئای پی ئێس ئێڵ سی دیە بەقەبارەی 6.5 ئینج و دیقەی1600/720 پێکسڵ، چارەسەرکەری میدیا تەک دایمێنسیتی720 فایف جی و چارەسەرکەری وێنەی مالی جی57 ئێم سی3ی تێدابەکارهاتووە.

مۆبایلەکە سێ کامێرای سەرەکی بەدیقەی(50+8+5) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی 13 مێگاپێکسڵە، ڕامەکەی دوو جۆرە شەش یان هەشت گێگابایتە، میمۆریەکەی 128 گێگابایتە، دەرچەی بیستۆکەکەی 3.5 ملیمە، خێرایی پاترییەکەی 5000میلی ئەمپێرە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا