پۆڵەتیک پرێس
ڤیڤۆ وای 06 ئێس یەکێک لە مۆبایلە پێشکەوتووەکانی کۆمپانیای ڤیڤۆ کە بەسیستمی ئەندرۆید کاردەکات و تایبەتمەندی زۆری لەخۆگرتووە.
ڤیڤۆ وای 06 ئێس شاشەکەی لەجۆری ئای پی ئێس ئێڵ سی دیە بەقەبارەی 6.5 ئینج و دیقەی1600/720 پێکسڵ، تێکڕای ڕووناکیەکەی 480 مۆمە، چارەسەرکەری میدیا تەک ئێم تی6833 دایمێنسیتی700 فایف جی و چارەسەرکەری وێنەی مالی جی57 ئێم سی تووی تێدابەکارهاتووە.
سێ کامێرای سەرەکی بەدیقەی(13+2+2) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی هەشت مێگاپێکسڵە، ڕامەکەی دوو جۆرە شەش یان هەشت گێگابایتە، میمۆریەکەی 128 گێگابایتە، دەرچەی بیستۆکەکەی 3.5 ملیمە، خێرایی پاترییەکەی 5000 میلی ئەمپێرە.