پۆڵەتیک پرێس
کۆمپانیای ئەیسۆس ئامێرێکی ئەلیکترۆنی تایبەت دروست دەکات لەڕێگەیەوە پاکی سەوزە و میوەکان دیاری دەکرێت.
ئامێری ئەیسۆس پیور جی ئۆ پی دی100 زۆر تایبەتە و ئاسان کاری پێدەکرێت، دوای شتنەوەی سەوزە و میوەکان دەیانکەیتە قاپێک ئاوەوە پاشان ئامێرەکەی بۆ دیاریکردنی پاک و پیسی خواردنەکان تێدەکەیت، ئەگەر گڵۆپە پڕتەقاڵی یان سوورەکەی داگیرسا ئەوا ئاوەکە پیسبوە بە بەکتریان یان ماددەی دیکە کەواتە پێویستە جارێکی دیکە بیانشۆیتەوە، ئەگەر گڵۆپە سەوزەکەی داگیرسا ئەوا سەوزە و میوەکان پاکن و دەتوانرێت ڕاستەوخۆ بخورێن.
ئامێرەکە دووریەکەی(102/98/47) ملیمە، کێشەکەی 180 گرامە، خێرای پاتریەکەی 1200 میلی ئەمپێرە، نرخەکەی لە بازاڕە جیهانیەکاندا نزیکەی 199 دۆلارە، دوای ئاشکرا کردنی پاک و پیسی سەوزە و میوەکان لەڕێگەی بلوتوزەوە ڕاستەوخۆ ئەنجامەکەی دەنرێت بۆ بەرنامەیەکی تایبەتی ناو مۆبایلەکە.