هەپەگە: لەماوەی سێ مانگدا 1528 سەربازی تورکیا کوژراون

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

هەپەگە ئاماری سێ مانگی شەڕی ئاشکرا کرد و بەپێی ئامارەکە 1129 چالاکی ئەنجامدراون، 1528 سەربازی تورکیا لەو چالاکییانەدا کوژراون.

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، سێ مانگ بەسەر دەستپێکردنی هێرشی تورکیا بۆسەر زاپ و ئاڤاشین و مەتینا تێپەڕی و لەو سێ مانگەدا 1129 چالاکی ئەنجامدراون، 1528 سەربازی تورکیا کوژراون و سێ هێلیکۆپتەر و تانکێک و ژمارەیەکی زۆر ئۆتۆمبێڵی سەربازی تێکشکێنراون”.

ئەوەش هاتووە، “لەو هێرشانەدا بە هەزاران سەربازی تورکیا بەشداریان پێکرا، تەکنیکی شەڕی ناتۆی پێشکەوتوو و سەردەمیانە، بەکارهێنران. زۆر ئاشکرایە کە ئامانجی سەرەکی هێرشەکان ئەوەیە کە دیاردەی کوردستان و کورد کە داگیرکەران لێی دەترسن، لەناوببەن”.

باس لەوەش کراوە، “سوپای تورکیا بە چەکی هێزەکانی ناتۆ و پشتگیری خیانەتکاران، گۆڕەپانەکانی بەرخۆدان بە هەزاران جار بە ئۆبۆس و هاوەن و هەلیکۆپتەر و فڕۆکەی جەنگی بۆردومان و تۆپباران دەکات، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ناتوانێت بەرخۆدانی هێزەکانمان بشکێنێت”.

ئەوەش خراوەتەڕوو، “سوپای تورکیا بەهای مرۆڤایەتی ناناسێت و تەرمی گەریلاکانی ئازادی ئەشکەنجە داوە و لە هەمانکاتدا بە دەیان جار بە فڕۆکە و بە تۆپ، تەرمەکانی خۆی بۆردومان و تۆپباران کردووە و هەوڵیداوە کە کوژراوەکانی بشارێتەوە”.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا